وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیده‌كاته‌وه شاندی دانوستانكاری بۆ عومان ناردبێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌باس عه‌راقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌واڵی ناردنی شاندێكی دانوستانكاری ئێرانی بۆ شانشینی عومان ره‌تكرده‌وه.
عه‌راقچی دووپاتی كرده‌وه كه "شاندی دانوستانكارم بۆ شانشینی عومان نه‌ناردووه"، جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئه‌و زانیاریانه نادروستن" كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك تارانی به‌جێهێشتووه.
هاوكات ئیسماعیل به‌قائی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی سه‌باره‌ت به چوونی شاندێكی دانوستانكاری ئێرانی بۆ شاری مه‌سقه‌تی پایته‌ختی شانشینی عومان ره‌تكرده‌وه.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئاژانسی "رۆیته‌رز" له راپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه شاندی دانوستانكاری ئێران گه‌یشتووه‌ته شانشینی عومان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "فڕۆكه‌ی شاندی ئێرانی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له خاكی عومان نیشتووه‌ته‌وه".
PM:08:05:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت