تره‌مپ: ئێران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌وێت
وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا، هۆشداری له هێرشكردنه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران‌دا و باسی له‌وه كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و ره‌نگه بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بكه‌نه ئامانج، هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌وێت".
تره‌مپ له لێدوانێكدا وتی: "هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ئێران، ره‌نگه پێش كۆتایی هه‌فته رووبدات. ئێران ده‌یه‌وێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێمه بكات".
وتیشی: "وه‌ڵامی پرسیاری هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ناده‌مه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه هێرشبكه‌ینه سه‌ریان، ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرین".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ره‌نگه له دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بده‌ین یان نه‌یده‌ین، به‌ڵام له‌هه‌موو بارێكدا ده‌بێت ئێران بۆ دانوستان ئاماده‌بێت، به‌گشتیش هیچ لایه‌نێك بیرۆكه‌ی نیه كه سه‌باره‌ت به ئێران چی ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاند كه "ئارامیمان به‌رامبه‌ر ئێران ته‌واو بووه و به ناتانیاهۆم وت به‌رده‌وام بێت و ئاماژه‌م به‌وه نه‌كرد كه ئه‌مریكا پاڵپشتی زیاتری ده‌كات".
PM:05:27:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت