ئه‌ردۆغان: تورکیا بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئێران مافێكی "ڕه‌وای" هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خۆی له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیل، ڕوونیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌م هێرشانه ئاماده ده‌كات.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئێران مافێكی سروشتی و شه‌رعی و ته‌واو یاسایی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له خۆی له دژی تیرۆری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان ته‌نها رۆژێك دێت دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێرانی به "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه" وه‌سف كرد.
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: "ئه‌م هێرشانه له كاتێكدا ده‌ستی پێكرد كه دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌رده‌وام بوو".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تورکیا بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەموو ئەو پارتانەی خاوەن فراکسیۆنن لەوانە جەهەپە، چاوەڕوانین لەم قۆناغەدا بە هەستیارییەکی زۆر و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی هەڵسوکەوت بکەن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئیسرائیل كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه و دان به هیچ یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا نانێت... چاوه‌ڕێی كۆتایی دانوستانه‌كان نه‌كرد، به‌ڵكو به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بكات، كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه "له نزیكه‌وه چاودێری هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئیسرائیل ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر ئێران، هه‌موو داموده‌زگاكانمان له ئاماده‌باشییه‌كی به‌رزدان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر توركیا. خۆمان بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك ئاماده ده‌كه‌ین، كه‌س ناوێرێت تاقیمان بكاته‌وه".
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌ردۆغان لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیادا هات و هێرشیشی كرده‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و وتی: " ناتانیاهو لە تاوانی جینۆسایددا زۆر پێش هیتلەری زاڵم کەوتووە".
PM:04:41:18/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت