ئیسرائیل: بەبێ زیانگەیاندن بە دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ جەنگ کۆتایی نایەت


وێستگەنیوز_

جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە پێنجەم رۆژەوە و ئێران هێرشی نوێی مووشەکی دەستپێکردووە. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دەڵێت "بەبێ زیانگەیاندن بە دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ جەنگ کۆتایی نایەت".
 
تزاخی هەنگەبی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 12ـی وڵاتەکە، بەڵێن دەدات کە "ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل دژی ئێران بەبێ زیانگەیاندن بە دامەزراوەی ئەتۆمیی فۆردۆ کۆتایی نایەت."
 
ئەو شوێنە کە زیاتر لە 90 مەتر لەژێر زەویدایە، هەزاران ئامێری چەقی ناوەندی (سەنتەرفیوج)ـی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێدایە. چەکە ئاساییەکانی ئیسرائیل ناتوانن بگەنە ئەو قووڵاییە و، پێویستی بەوەیە ئەمریکا بەشداریی شەڕەکە بکات بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئاسمانەوە لەناوی ببات.
 
هەنگەبی دەڵێت: "نازانم ئەمریکا بەشدار دەبێت یان نا، ئیسرائیل بەردەوام لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدایە، بەڵام هەوڵی قایلکردنیان نادات."
 
هەنگەبی دەڵێت، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، "دیالۆگێکی دۆستانەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە، پێشتریش ئیسرائیل دەیزانی هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ بەشداریکردنی ئەمریکا کاتێک بڕیاریدا ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجام بدات.


PM:11:26:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت