وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بەشێک نەبووین لە دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل


وێستگەنیوز_

تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سەرۆک ترەمپ روونیکردووەتەوە کە ئێمە بەشێک نەبووین لە دەستپێکردنی شەڕی ئێران و ئیسرائیل و بە دڵنیاییشەوە ئێمە بەشێک نین لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
 
ئەمرۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "پێم وایە، زۆر بە روونی لەلایەن وەزیر روبیۆ و سەرۆکەوە راگەیەندراوە و گرنگە خەڵک ئەوە بزانن. لەم حاڵەتەدا، بێگومان، سەرۆک روونی کردووەتەوە کە ئەگەر ئەمریکییەکان زیانیان پێبگات، یان، لەم بارودۆخەدا، مووشەکێک ئاراستەی خەڵکی سڤیل یان سەربازانی ئەمریکی بکرێت، ئەوا لێکەوتەی دەبێت، پێم وایە ئەوەش جێی سەرسوڕمان نابێت."

دووپاتیشی دەکاتەوە کە، "ئەمریکا بەشێک نەبووە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و بەشدار نەبووە".


PM:10:34:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت