ئیسماعیل بەقایی: دەبێت G7 ڕووبەڕووی ئەو لایەنە ببێتەوە کە دەستدریژی کردووە


وێستگەنیوز_

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەبێت G7 واز لە لایەنگیری بێنێت و رووبەڕووی ئەو لایەنە ببێتەوە کە دەستدریژی کردووە.

ئەمرۆ سێشەممە 17ـی 6ـی 2025، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرکردەکانی G7 بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلیان بۆ دامەزراوە ئاشتییە ئەتۆمییەکانی ئێران و بە ئامانجگرتنی باڵەخانە نیشتەجێبوونەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی پشتگوێ خست.

ئاماژەی بەوەشداوە، وڵاتانی ئەندام لە G7 بە تایبەت سێ ئەندامە هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا) دەبێ بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە بەرامبەر کردەوە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل پیشان بدەن.

باسی لەوەشکردووە، شەڕی ئیسرائیل دژی ئێران پێشێلکارییەکی جددییە بۆ یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێودەوڵەتییەکان.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ گەیشتن بە سەقامگیری ناوچەیی دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ دەستدرێژییەکانی ڕابگرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ بکرێت.


PM:10:04:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت