بەرپرسانی ئەمریکا: پێنتاگۆن بڕیاریداوە فڕۆکەی جەنگی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بکات


وێستگەنیوز_ رۆیتەرز

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دەڵێن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاریداوە هێزی زیاتر و فڕۆکەی جەنگیی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. 
 
ئەمرۆ سێشەممە، 17ی حوزەیرانی 2025، سێ بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، سوپای ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی زیاتر لە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات و ماوەی مانەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی دیکەش درێژ دەکاتەوە.
 
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، "رەوانەکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16، F-22 و F-35 لەخۆدەگرن." 
 
بە وتەی ئەو بەرپرسانە، رەنگە ئەمریکا کەشتیی جەنگی کە توانای خستنەخوارەوەی مووشەکی بالیستییان هەبێت، رەوانەی دەریایی سپیی ناوەڕاست دەکات.
 
ئەمریکا پێشوەختە هێزێکی بەرچاوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، کە نزیکەی 40 هەزار سەرباز لە ناوچەکەدا جێگیر کراون، لەگەڵ سیستمی بەرگریی ئاسمانی، فڕۆکەی جەنگی و کەشتیی جەنگی کە توانای دەستنیشانکردن و خستنەخوارەوەی مووشەکە پێشکەوتووەکانی هەیە. 


PM:09:35:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت