ترەمپ: ئێران چەکی پێویست و باشی هەیە بەڵام بە هیچ شێوەیەک بە چەکی ئەمریکا بەراورد ناکرێت


وێستگەنیوز_

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەکی هیچ وڵاتێک لە چەکی ئەمەریکا باشتر نییە، بۆیە ئاسمانی ئێرانمان کۆنترۆڵ کردووە.

ئەمرۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسیویەتی: ئێستا ئاسمانی ئێرانمان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە.

ترەمپ دەشڵێت: ئێران چەکی پێویست و باشی هەیە بۆ ئەوەی بەرگریی لە ئاسمانی وڵاتەکەی بکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بە چەک و بەرهەمەکانی ئەمریکا بەراورد ناکرێت. 

دووپاتیشی کردووەتەوە، چەکی هیچ وڵاتێک لە ئەمریکا باشتر نییە.

پۆستی زیاتر لە دۆناڵد ترەمپەوە لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل هەیە و دەڵێت، "خۆبەدەستەوەدانێکی بێ مەرج". بەپێی پۆستەکانی پێشوو، رووی دەمی ترەمپ لە ئێرانە. 
 
لە پۆستێکی دیکەشدا دەڵێت، "دەزانن رێبەری باڵای ئێران لە کوێیە، ئامانجێکی ئاسانە، بەڵام لەوێ سەلامەتە - ئێمە لەناوی نابەین - نایکوژین. بەلایەنی کەمەوە بۆ ئێستا."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی نوسیوە: "ئێمە نامانەوێت مووشەک ئاراستەی خەڵکی سڤیل، یان سەربازانی ئەمریکی بکرێت. خەریکە سەبرمان لێ دەبڕێت. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!"


PM:08:15:17/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت