ئێران داوا له هاوڵاتیانی ده‌كات واتسئه‌پ بسڕنه‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران رۆژی سێشه‌ممه داوای له ئێرانییه‌كان كرد كه ئه‌پی واتسئه‌پی تایبه‌ت به نامه‌ناردنی خێرا بسڕنه‌وه و تۆمه‌تباری كرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "موساد".
به‌گوێره‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، ئه‌م داواكارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران دوای ئه‌وه‌دێت كه له‌دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل كه شوێنه‌كانی ناو خاكی ئێرانی كرده ئامانج، به‌كارهێنانی واتسئه‌پ له‌و وڵاته راگیرا.
ده‌سه‌ڵاتداران له مانگی كانوونی دووه‌می 2024 وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سنوورداركردنی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی واتسئه‌پیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و خراپبوونی دۆخی ئه‌منی جارێكی تر به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنه سنووردار ده‌كرێته‌وه.
PM:06:31:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت