ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم: زیان به بنكه‌ی نه‌ته‌نزی ئێران گه‌یشتووه
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، به پشتبه‌ستن به شیكاری به‌رده‌وامی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان له دوای هێرشه‌كانی هه‌ینی رابردوو، رایگه‌یاند كه زیانی راسته‌وخۆ به هۆڵه‌كانی پیتاندنی ژێرزه‌وی له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ئێران گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پشتبه‌ستن به شیكاری وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان كه دوای هێرشه‌كه‌ی هه‌ینی رابردووی ئیسرائیل كۆكراونه‌ته‌وه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم توخمی زیاده‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه ئاماژه‌ن بۆ دروستبوونی كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هۆڵه‌كانی پیتاندنی ژێرزه‌وی له دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ده‌ركه‌وتووه كه زیان به به‌شی پیتاندنی یۆرانیۆم له بنكه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نزی ئێران گه‌یشتووه. به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخی بنكه‌كانی ئیسفه‌هان و فۆردۆ رووینه‌داوه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی سوپای ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ناو ئێرانی كرده ئامانج، له‌نێویاندا بنكه‌ی نه‌ته‌نز، له هێرشێكدا كه پێده‌چێت زیانی به ژێرخانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ژێر زه‌وی گه‌یاندبێت.
له كاتێكدا به‌رپرسانی ئیسرائیل جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه زیان به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌تۆمی ژێرزه‌مین نه‌ته‌نز گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێران زیانه‌كان به "ڕوكه‌ش" وه‌سف ده‌كه‌ن.
PM:04:55:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت