سوپای پاسداران راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گای مۆساد بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه ناوه‌ندی هه‌واڵگری سه‌ربازی سوپای ئیسرائیلی ناسراو به "ئامان" و ناوه‌ندێكی مۆسادیان له ته‌لئه‌بیب كردۆته ئامانج.
سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزه‌كانی ئاسمانی سوپای پاسداران، له ئۆپه‌راسیۆنێكی كاریگه‌ر و گرنگدا، و پاش تێپه‌ڕاندنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی زۆر پێشكه‌وتوو، ناوه‌ندی هه‌واڵگری سه‌ربازیی سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی كرده ئامانج".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه "ناوه‌ندی پلاندانانی تیرۆر و تێكدانی ئه‌و قه‌واره زایۆنییه كه به مۆساد ناسراوه و ده‌كه‌وێته ته‌لئه‌بیب ئاگری گرتووه و تا ئێستاش ده‌سووتێت".
پێشتر میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه سوپای وڵاته‌كه‌یان هێرشێكی مووشه‌كی وردی كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی غیلیلۆت له باكووری ته‌لئه‌بیب كه باره‌گای یه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئیسرائیلی تێدایه كه به "8200" ناسراوه.
PM:02:44:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت