دۆناڵد ترەمپ: بۆ سەلامەتی خەڵکەکەی داوای چۆڵکردنی تارانم کرد
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هیوادارە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەبێ دەستێوەردانی ئەمریکا لەناوببرێت، ئاماژە بەوەشدەکات ئێران زۆر نزیکە لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سی بی ئێس نیوزی راگەیاندووە، "کاتێک داوای چۆڵکردنی تارانم کرد، سەلامەتی خەڵکی ئەوێم دەویست".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارم بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەبێ دەستێوەردانی ئەمریکا لەناوببرێت، هەروەها ئێران زۆر نزیکە لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی".
سەرۆکی ئەمریکا وتی، "تائێستا بەیاننامەی کۆبوونەوەی گروپی G7 نەبینیوە، بەڵام رێگەم داوە هەندێک شت دەرببڕن".
باسی لەوەشکرد، "هیچ بەڵگەیەکم نەبینیوە کە رووسیا یان کۆریای باکوور هاوکاری ئێرانیان کردبێت".
دۆناڵد ترەپ وتی، "ئێران بە تەواوی باش دەزانێت نابێت دەست لە هێزەکانمان بدات".
وتیشی، "رەنگە ئێمە ستیڤ ویتکۆف یان جەی دی ڤانس بنێرین بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆببنەوە".
AM:10:44:17/06/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت