سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران کوژرا
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران کە یەکێک بوو لە کەسه نزیکهكانی عهلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران راگهیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بە فەرمی کوژرانی عەلی شادمانی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێرانی راگەیاند بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر تاران.
عەلی شادمانی یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی عهلی خامنەیی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و ماوەی چوار رۆژ بوو وەک سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران دیاریکرابوو.
AM:09:38:17/06/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت