وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا: نیازی هێرشکردنە سەر تارانمان نییە
وێستگەنیوز-
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی هێرشبکاتە سەر ئێران و دەڵێت، "به‌دوای رێككه‌وتنێكی ئاشتیانه‌دا ده‌گه‌ڕێین".
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزەیرانی 2025، پیت هێگسیت، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا رایگەیاند، "هه‌ڵوێستی به‌رگریكارانه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گرینه‌به‌ر و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌مان له ناوچه‌كه به‌رگرییه و هیچ نیازێكی هێرشکردنە سەر تارانمان نییە".
ئاماژەی بەوەکرد، "به‌دوای رێككه‌وتنێكی ئاشتیانه‌دا ده‌گه‌ڕێین، هیوادارن ئه‌وه رووبدات، ئەوان بە وریایی و ئاماده‌یی خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌ركی سه‌ره‌كییان پاراستنی كارمه‌ندان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه له ناوچه‌كه‌دا".
باسی لەوەشکرد، "تره‌مپ هێشتا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگاته رێككه‌وتن و هه‌ڵوێستی له‌م باره‌یه‌وه نه‌گۆڕاوه".
وتیشی، "كارم وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌مریكییه‌كان و دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه پێگه‌ی به‌هێزیان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه".
AM:08:45:17/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت