22 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکەن
وێستگەنیوز-
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا 22 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران شەرمەزار دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێرشەکانی ئیسرائیل پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
ئاماژە بەوەکراوە، "داوای وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ و رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان دەکەین".
لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، "پابەندبوون بە دیالۆگ و دیپلۆماسی وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی ناوچەکە".
هەروەها ئەو وڵاتانە جەخت لەسەر پێویستی پێشگرتن لە بەئامانجکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەنەوە کە لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدایە.
AM:01:47:17/06/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت