تره‌مپ داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل و ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
له گه‌رمه‌ی هێرشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئیسرائیل و ئێران به‌م نزیكانه ده‌گه‌نه ئاشتی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند كه "له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له ئارادایه".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زۆر شت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ره‌وپێش بچێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ پاكستان و هیندستان كردی.
"گۆڕینی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"
له كۆتاییدا جه‌ختی له‌سه‌ر خواستی خۆی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جارێكی دیكه مه‌زن بكاته‌وه!" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا.
له چاوپێكه‌وتنێكیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC News، تره‌مپ پێیوایه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردان له ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران بكات.
وتیشی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بتوانین خۆمان له ململانێی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا تێوه‌بگلێنین، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان له‌م كاته‌دا به‌شدار نییه".
AM:12:19:16/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت