ناتانیاهۆ: فڕۆكەوانە ئەمریكییەكان ئەو درۆنانە دەخەنە خوارەوە كە بەرەو ئیسرائیل دێن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه گۆڕینی ڕژێم له ئێران ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه بێت.
ناتانیاهۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز وتی: "هێرشه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل ده‌توانێت ببێته هۆی گۆڕینی ڕژێم له ئێران".
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وتارێكی تۆماركراودا وتی: "گه‌لی ئێران ئێستا بڕیار ده‌دات كه ئایا ده‌یانه‌وێت ڕاپه‌ڕین بكه‌ن یان نا... و رژێمی ئێران زۆر لاوازه".
وتشی: "ئێمه درێژه به ئه‌ركی نه‌هێشتنی دوو هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران كه بریتین له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و مووشه‌كه بالیستیه‌كانی ده‌ده‌ین".
ئاشكراشیكرد كه "ئێمه بڕیارمانداوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل نه‌هێڵین، چاوه‌ڕێ ناكه‌ین تا ڕووبه‌ڕووی هۆلۆكۆستی ئه‌تۆمی ده‌بینه‌وه... ئه‌وه ڕوونادات".
ناتانیاهۆ راشیگه‌یاند كه "فڕۆكەوانە ئەمریكییەكان ئەو درۆنانە دەخەنە خوارەوە كە بەرەو ئیسرائیل دێن"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئێمه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئیسفه‌هانمان له‌ناوبرد و به‌بێ ئه‌و گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی مه‌حاڵه".
PM:08:00:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت