نەتەنیاهۆ: لە هێرشە ئاسمانییەکانمان دژی ئێران بەردەوام دەبین
وێستگەنیوز_
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: "لە هێرشە ئاسمانییەکانمان دژی ئێران بەردەوام دەبین و گورزێکی کەمەرشکێنی دەدەین".
یەکشەممە، 15ـی 6ـی 2025، بنیامین نەتەنیاهۆ و ژمارەیەک لە وەزیرانی کابینەکەی، ناوچە زیانلێکەوتووەکانی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردووی ئێرانیان بۆ سەر تەلئەبیبی پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکە، بەسەر کردەوە.
نەتەنیاهۆ لە نوێترین پەیامیدا لەبارەی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران، وتی: "ئێران باجێکی قورسی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی ولە نێویشیاندا، ئافرەت و منداڵان دەدات."
ئاماژەی بەوەش دا "ئێمە شەڕ بۆ بوونمان دەکەین، باوەڕم وایە ئێستا هەموو هاوڵاتیەکی ئیسرائیل لەوە تێدەگات."
وتیشی: "ئامانجە جەنگییەکانمان بەدی دێنین و ئەو مەترسییە ئەتۆمییەی ئێران دروستی دەکات لەناوی دەبەین، دڵنیابن گورزێکی کەمەرشکێن لە ئێران دەدەین."
PM:04:22:15/06/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت