وەزیری بەرگری ئیسرائیل: 80 پێگەی سەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان کردووەتە ئامانج


وێستگەنیوز_

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ سوپاسالار و سەرۆکی مۆساد کۆبووەوە و جەنگی نێوان سوپای وڵاتەکەیان و ئێرانیان تاوتوێ کرد. لە چاوپێکەوتنێکیشدا دەڵێت: ئێران توشی زیانێکی زۆر بووە، خامنەیی تاران وەک بەیروت لێدەکات و دانیشتووانەکەی دەکات بە بارمتە، دەشڵێت.

میدیای ئیسرائیل رایگەیاندووە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ ئەیال زەمیری سوپاسالار و دەیڤید بارنیای سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) و بەرپرسانی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی کۆبووەتەوە. 
 
وەک میدیای ئیسرائیل دەڵێت، کاتز ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا و مۆسادی لەناو ئێران بە گرنگ ناوبردوون و داوای کردووە بەردەوام بن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تاوەکو زیانی گەورە بەر پڕۆگرامی ئەتۆمی، بەرگریی ئاسمانی، سیستمی مووشەکی ئێران دەگەیەنن. 
 
باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی ئێستای ئێران سیاسەتێکی هەڵە پەیڕەو دەکەن و ئەوەش وایکردووە "تاران ببێتە بەیرووت و دانیشتووانەکەیشی ببنە بارمتە". 

لە لایەکی دیکەوە، یسرائیل کاتز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاندووە، "هێرشەکانمان بۆسەر ئێران بەهێزن، 80 پێگەی سەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان کردووەتە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوەی پلانمان بۆ دانابوو وەک خۆی جێبەجێکرا، بگرە زیاتریش، ئێران و هاوپەیمانەکانی توشی زیانێکی زۆر بوون".


PM:02:30:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت