سەرۆکی قوبرس: ئێران داوای لێکردین پەیام بە ئیسرائیل بگەیەنین


وێستگەنیوز-

سەرۆکی قوبرس رایدەگەیەنێت، ئێران داوای لە قوبرس کردووە "هەندێک پەیام" بە ئیسرائیل بگەیەنێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی قوبرس رایگەیاند، "ئێران داوای لە قوبرس کردووە هەندێک پەیام بە ئیسرائیل بگەیەنێت".

هەروەها سەرۆکی قوبرس پێشبینیدەکات ئەمڕۆ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسە بکات.

کریستۆدۆلیدس ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە سستی وەڵامدانەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ پەرەسەندنی قەیرانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەشکرد، قوبرس کە نزیکترین وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەکات.


PM:02:00:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت