دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی ئەمشەوی سەر ئێرانەوە نییە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی ئەمشەوی سەر ئێران نییە.


بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکانی ئەمشەوی سەر ئێرانەوە نییە، ئەگەر بە هەر شێوەیەکە لەلایەن ئێرانەوە هێرشمان بکرێتە سەر، ئەوا هێزی تەواوی ئەمریکاتان بەجۆرێک پیشان دەدەین کە هەرگیز نەتانبینیێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بە ئاسانی دەتوانین رێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەنجام بدەین و کۆتایی بەم ململانێ خوێناوییە بهێنین".


AM:08:31:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت