ئاژانسی هەواڵی فارس: لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 204 کوژراون و برینداربوون


وێستگەنیوز-

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بێت لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 204 کەس کوژراو و برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025, ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بێت لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب و حەیفا 204 کەس کوژراون و برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران بە چڕی بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر ناوچەکانی حەیفا و تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل.


AM:08:17:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت