ئیسرائیل دوو کۆگای سوتەمەنی لە تاران دەکاتە ئامانج


وێستگەنیوز-

وەزارەتی نەوتی ئێران ئاشکرایکرد، ئیسرائیل دوو کۆگای سوتەمەنی لە شاری تاران کردووەتە ئامانج.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئیسرائیل دوو کۆگای سووتەمەنی لە تاران کردە ئامانج، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە راگەیاندنی هەڵدانی وەجبەیەکی نوێی مووشەک بۆ ئیسرائیل.

ئاماژە بەوەکراوە، "کۆگای نەوتی شهران لە باکووری رۆژئاوای تاران و کۆگاکەی دیکەش لە باشووری تارانە".


AM:12:43:15/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت