ئێران و ئیسرائیل بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر
وێستگەنیوز-
ئەمشەو سوپای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، "زنجیرە هێرشێکی نوێی ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەی تێکەڵاو بە کۆمەڵێک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەناوی 'سادق 3' و بە کۆدی 'یا عەلی ئیبن ئەبی تاڵیب'، لە ئێوارەی جەژنی غەدیردا لەلایەن هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییە دووبارەکانی رژێمی زایۆنی دەستیپێکرد."
هاوکات میدیای فەرمیی ئێران دەڵێت، "دەستیان بە هێرش کردەووەتەوە و دەیان مووشەک لە شیراز و ئەسفەهانەوە رووەو ئیسرائیل هاوێژراون".
هەروەها وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل دوو کۆگای سوتەمەنیان لە تاران بۆردوومانکردووە.
میدیای ئیسرائیل رایگەیاندووە، "ئێران شاری حەیفای کردووەتە ئامانج و بەهۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە ئاگر لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ئیسرائیل کەوتووەتەوە".
بەپێی دوایین ئەو ئامارانە بێت کە خزمەتگوزاری ئەمبولانسی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، لە هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 14 کەس برینداربوون، هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل باس لە کوژرانی کەسێکیش دەکەن.
AM:12:29:15/06/2025
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت