لە یەک کاتدا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران و یەمەن


وێستگەنیوز-

ئەمشەو شەممە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکرد، ئەگەر ئەم هێرشە سەرکەوتووبێت، ئەوا کاریگەریی زۆری دەبێت.


ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە لەئێستادا هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکتر بەردەوامی هەیە و بەچڕی مووشەک ئاڕاستەی یەکتری دەکەن.

هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل، دەنگۆی کوژرانی عەبدول مەلیک حوسی، سەرۆکی حوسیەکانی یەمەن و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەیان بڵاوکردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەواڵەکە بەفەرمی پشتڕاستنەکراوەتەوە.


PM:11:49:14/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت