دۆناڵد ترەمپ: پێویستە شەڕی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی بێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لەگەڵ ڤلادێمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "لەگەڵ پوتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسمان لە ئێران کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ پوتین لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل هاوڕاین".

ترەمپ باسی لەوەشکرد، "لە پەیوەندییەکەدا کەمتر باسیان لە ئۆکرانیا و رووسیا کرد، بەڵام هەفتەی داهاتوو ژمارەیەکی زۆر لە زیندانییەکان لەنێوانیان ئاڵوگۆڕ دەکرێت بەپێی ئەو پلانەی دانراوە".


PM:10:28:14/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت