ئێران هۆشداری ده‌داته 3 وڵات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی میهرنیوزی ئێران رایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتانی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكای ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر هاوكاری ئیسرائیل بكه‌ن، دامه‌زراوه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بنه ئامانجی موشه‌كه‌كانیان.
ئاژانسی میهر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه ئێران به‌فه‌رمی فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكای ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هاوكاری ئیسرائیل بكه‌ن، دامه‌زراوه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كاته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تاران ئه‌و سێ وڵاته‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه "گه‌ر پشتیوانی ئیسرائیل بكه‌ن، ڕه‌نگه ئێران هێرش بكاته سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به پشتبه‌ستن به "فه‌رمانده باڵاكانی سه‌ربازی ئێران" به ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی وتووه كه "شه‌ڕه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا فراوانتر ده‌بێت و هه‌موو ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
PM:02:01:14/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 7748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت