ناتانیاهۆ: ئیسرائیل یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی مێژووی خۆی ئه‌نجام ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یامێكی راسته‌وخۆی ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران كرد و داوای لێ‌كردن، خۆیان له "ڕژێمێكی سته‌مكار و زاڵم"ی وڵاته‌كه‌یان رزگار بكه‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئیسرائیل گه‌لانی ئێران به دوژمن نازانێت، به‌ڵكو شه‌ڕی ئیسرائیل دژی "ده‌سه‌ڵاتێكی بكوژه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كات و گه‌له‌كه‌ی هه‌ژار ده‌كات".
له وتارێكدا دوای هێرشێكی مووشه‌كی ئێران كه خاكی ئیسرائیلی كرده ئامانج، ناتانیاهۆ بۆ گه‌لانی ئێران وتی: "شه‌ڕه‌كه دژی ئێوه نییه، به‌ڵكو دژی ده‌سه‌ڵاتێكه كه سته‌متان لێده‌كات و لاوازتان ده‌كات، ئێمه ڕێز له كولتوور و مێژووی ئێوه ده‌گرین، ڕووناكی ئێوه تاریكی ده‌شكێنێت، من له‌گه‌ڵتانم، گه‌لی ئیسرائیلیش پشتیوانتانن".
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئیسرائیل له ئێستادا "یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی مێژووی خۆی" ئه‌نجام ده‌دات، به ئاماژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنی شێری هه‌ڵكشان كه به وته‌ی ناوبراو ئامانجی نه‌هێشتنی "مه‌ترسی ئه‌تۆمی و بالیستییه كه له لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه دروست بووه".
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "رژێمی ئێران زیاتر له په‌نجا ساڵه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كات و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سه‌ركه‌وتوو بووین له له‌ناوبردنی به‌شێكی زۆر له جبه‌خانه‌ی بالیستیكه‌كه‌ی و زیاتریش به‌ڕێوه‌یه".
ناتانیاهۆ له گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له تۆنی ده‌نگیدا، قسه‌ی بۆ ئێرانییه‌كان كرد و وتی: ئێران و ئیسرائیل له ڕابردوودا هاوپه‌یمان بوون، كاتی ئه‌وه هاتووه هێزه‌كان بۆ ئازادیتان یه‌كبخه‌ن. ئه‌مه ده‌رفه‌تی ئێوه‌یه: ژن، ژیان، ئازادی".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مشه‌و ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 40 كه‌س برینداربوون.
PM:11:24:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت