ئه‌میر حاته‌می وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران ده‌ستنیشانكرا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رمانێكی ده‌ركرد و تیایدا جه‌نه‌راڵ ئه‌میر حاته‌می وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای ئێران ده‌ستنیشان كرد و پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه بۆ لیوا.
ئه‌میر حاته‌می شوێنی لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی ده‌گرێته‌وه كه دوای كوشتنی لیوا عه‌لی باقری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، له‌لایه‌ن خامنه‌یی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی ده‌ستنیشان كرابوو.
له فه‌رمانه‌كه‌ی خامنه‌ییدا هاتووه كه "به له‌به‌رچاوگرتنی پابه‌ندبوون، لێهاتوویی و ئه‌زموونی ئێوه، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ت بۆ لیوا، وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشانت ده‌كه‌م".
PM:09:17:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت