سوپای ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سوپای ئێران خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌ك درۆنی ئیسرائیلی له كاتی پێكدادانه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی " AJA Media"، میدیایی فه‌رمیی سوپای ئێران، رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سوپای ئێران سه‌ركه‌وتووبوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشێكی ئاسمانی به‌رفراوانی قه‌واره‌ی زایۆنی و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیل و له‌ناوبردنی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی دوژمن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی " AJA Media" هاتووه كه "له كاتی پێكدادانی وردی یه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی دوژمن به‌دیكران و كرانه ئامانج، ژماره‌یه‌ك درۆنی بچووك و ژماره‌یه‌ك موشه‌ك تێكشكێندران و راسته‌وخۆ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی زایۆنی پێكرا".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه پێكدادانه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوخۆی وڵات روویانداوه و سیستمه‌كانی به‌رگریی ئێران توانییان شه‌پۆلی یه‌كه‌می هێرشه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆر به دامه‌زراوه گرنگه‌كان بگه‌یه‌نن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه دوای ئه‌وه دێت كه له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئیسرائیل هێرشێكی سه‌ربازی "پێشوه‌خته"ی بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كان له ناو خاكی ئێران ده‌ستپێكرد. هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بوه هۆی كوژرانی لانیكه‌م 20 فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی، له‌نێویاندا فه‌رمانده‌ی سوپا و سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی هه‌یه.
PM:09:00:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت