"ئیسرائیل به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ئێرانی فریو دا"
وێستگه‌نیوز-
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه كه حكومه‌تی ئیسرائیل پێش ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، فێڵێكی وردی میدیایی بۆ به‌لاڕێدابردنی تاران و فریودانی ئه‌نجامداوه.
له هه‌نگاوێكدا كه به یه‌كێك له نهێنیترین و فریوده‌رترین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل وه‌سف ده‌كرێت، رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست پلانێكی فریودانی میدیایی وردی ئاشكرا كرد كه له لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه پێش ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی ورد له ناو خاكی ئێران له به‌ره‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، جێبه‌جێ كرابوو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، له‌كاتێكدا هه‌مووان سه‌رنجیان له‌سه‌ر خولێكی نوێی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن بوو، ئیسرائیل له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانییه‌وه بڕیاری داوه هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و شه‌وه‌ی كه هێمنییه‌ك دروستكرابوو، ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیلی راپۆرتی جۆراوجۆریان بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه ناتانیاهۆ و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران ناكۆكن و هه‌واڵێكی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌مانه به ئامانجی سه‌رقاڵكردنی بیروڕای گشتی و سه‌رلێشێواندنی نه‌یاره‌كه‌ی (ئێران) بووه.
هاوكات وا راگه‌یه‌ندرا كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی ئیسرائیل به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دانوستانه‌كانی ئاڵوگۆڕی بارمته له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌نجام دراوه، له كاتێكدا له راستیدا كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ په‌سه‌ندكردنی هێرش بۆ سه‌ر ئامانجه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه كه ئه‌م سه‌رلێشێواندنه میدیاییه هاوكار بووه له‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ ئێرانییه‌كان سوپرایز بێت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له ئاستی پێویستدا نه‌بێت.
PM:07:45:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 5848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت