ناتانیاهۆ: هێزه سه‌ربازییه‌كانمان كارێكی نایابیان ئه‌نجام دا و بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوای كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری پێشووی حزبوڵای لوبنان، ئێران به‌ره‌و دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاوی نا، ده‌شڵێت: "ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا نامێنێت".
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له نوێترین لێدوانی‌دا وتی: "دوای كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئێران به‌ره‌و دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌نگاوی نا و مووشه‌كه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی ئیسرائیل".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و هێرشه‌ی كردمان یه‌كێكه له هێرشه بێوێنه‌كان له مێژوودا و زۆر گه‌وره‌تره له ئۆپراسیۆنی په‌یجه‌ره‌كان"
وتیشی: "هێزه سه‌ربازییه‌كانمان كارێكی نایابیان ئه‌نجام دا و بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "جگه له هێرشكردنه سه‌ر ئێران، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌بوو.. ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیی ئێران و مافی خۆمانه به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد كه له كۆتاییه‌كانی مانگی نیساندا بڕیاری هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانی داوه، به‌ڵام به‌هۆكاری ئۆپه‌راسیۆنی دواكه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ، "نازانم كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان بۆسه‌ر ئێران كۆتاییان پێدێت".
راشیگه‌یاند كه "پێشوه‌خته ئه‌مریكامان له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ئاگاداركرده‌وه و هێرشه‌كانیشمان بۆسه‌ر ئێران گۆڕانكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێنێته كایه‌وه".
PM:06:33:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت