محه‌مه‌د پاكپور: ده‌رگای دۆزه‌خ به رووی ئیسرائیل‌دا ده‌كه‌ینه‌وه
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د پاكپوور، فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران له نامه‌یه‌كدا بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی پڕ له ئازار ده‌بێته‌وه.
جه‌نه‌راڵ پاكپور له نامه‌كه‌یدا بۆ عه‌لی خامنه‌یی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران نووسیویه‌تی: "سه‌ره‌خۆشی قووڵی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م بۆ شه‌هیدبوونی كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌ی دیاری موجاهید له هێزه چه‌كداره‌كان و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئه‌تۆمی و ژن و منداڵی بێ‌تاوان، له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی رژێمی تاوانكاری زایۆنیست".
فه‌رمانده‌ی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: "به‌ڵێن نوێ ده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك هه‌ڵگری میراتی شكۆمه‌ندی سوپای پاسداران، له‌گه‌ڵ برا موجاهیده‌كانم، به‌رده‌وام بم له كاركردن بۆ پێشكه‌وتنی سوپای پاسداران بۆ به‌رگریكردن له شۆڕشی ئیسلامی و گه‌لی گه‌وره‌ی ئێران و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی پاكی شه‌هیدان".
ده‌شڵێت: "ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن رژێمی تێرۆریستی زایۆنیستی به‌پێشێلكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی دا، بێ وه‌ڵام نابێت".
جه‌نه‌راڵ پاكپور جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل "چاره‌نووسێكی تاڵ و پڕ ئازار به لێكه‌وته‌ی سه‌خت و وێرانكه‌ره‌وه ده‌چێژێت".
جه‌نه‌راڵ پاكپوور راشیگه‌یاندووه كه "له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنی ئیمام و سه‌ركرده‌ی خۆشه‌ویستمان، تۆڵه‌ی خوێنی سه‌ركرده و زاناكانمان و ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌خوێنیان رژا و به‌مزووانه ده‌رگای دۆزه‌خ به رووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته منداڵكوژه ده‌كه‌ینه‌وه".
PM:06:19:13/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت