میدیای ئێران: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکەمان شەش زانای ئەتۆمی شەهید بوون
وێستگەنیوز_
میدیای ئێران کوژرانی شەش زانای ئەتۆم لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە رادەگەیەنێت.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی تەسنیمی نیمچە فەرمیی ئێران رایگەیاند، "لە هێرشەکانی ئەمڕۆی رژێمی زایۆنیدا بۆ سەر وڵاتەکەمان، هەریەک لە عەبدولحەمید مینوچەهر، ئەحمەدڕەزا زولفەقاری، سەید ئەمیرحسێن فەقیهی، موتەلیبزادە، محەمەدمەهدی تارانچی و فەرەیدوون عەباسی، کە لە زانا ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، شەهید بوون."
"بەیانیی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە تاران و چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆردوومان کرد، جگە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران، چەندین زانای ئەتۆمیش کرانە ئامانج.
ئەم هێرشانە کاریگەریی لەسەر ناوچەکە هەبوو و ئوردن و عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت. پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت: بڵاو بە هێزێکی زۆر کراوە.
ئاژانسی تەسنیم دەڵێت: "رژێمی زایۆنی بەم کردەوەیە سەلماندی کە ئامانجی راستەقینەی، زانست و تەکنەلۆژیایە و بە چەکی تیرۆر، هاتووەتە جەنگ دژی زاناکانمان، بەمەش ناوی ئەم شەش کەسە خرایە پاڵ لیستی زانا ئەتۆمییە تیرۆرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
AM:09:11:13/06/2025
ئهم بابهته 1164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت