سەرۆکی کۆماری ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە چالاکیی خۆمان بەردەوام دەبین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکە رایگەیاند، ''ئێمە لە چالاکیی خۆمان بەردەوام دەبین، پیتاندنی یۆرانیۆممان دەبێت، دەستبەرداری پڕۆسەکە نابین".

ئەمڕۆ ئەنجومەنی داوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسندکرد کە لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا پیشکێشکرابوو و تێیدا هاتووە، تاران بە کۆگاکردنی بڕێکی زۆر یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی زۆر و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پابەندییەکانی خۆی پێشێلکردووە و داوا لە ئێران کراوە بە خێرایی و بە تەواوی هاوکاریی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بکات.

مەسعود پزیشکیان وتی ''نازانم دەبێت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بکەین کە رێگە بدەن خەڵکی ئێمە لەسەر پێی خۆیان بوەستن و سەربەخۆ بژین، ئێمە هەر بە گەنجانە پەرە بە وڵاتەکەمان دەدەین".


PM:10:12:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت