دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت بڵێم بەزووی هێرشکردنە سەر ئێران روودەدات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێک رایگەیاند، "دەمەوێت لە ململانێ لەگەڵ ئێران دوور کەوینەوە"، هەروەها سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئێران دەبێت سازش بکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، هیوادارە ئیسرائیل رەفتارێک نەکات، کە ببێتە هۆی تێکدانی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نزیکە.
سەرۆکی ئەمەریکا، باسی لەوە کرد، "دەمەوێت رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکەم، بە دڵنیاییەوە لەو رێککەوتنەش نزیکین، من هەمیشە رێگەی دۆستانەم پێ باشترە لە بژاردەی سەربازی".
ئەوەشی خستەڕوو، "دەمانەوێت پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ ئێراندا هەبێت و هاوکاریان بکەین".
سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێت، "ئێران نابێت چەکی ئەتۆمی بە دەست بهێنێت، هەروەها وتی، "ئەگەری زۆرە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، بەڵام بەم نزیکانە نا".
لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، "ئەگەری روودانی ململانێیەکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، رەنگە بەم نزیکانە شتێک رووبدات، بەڵام هیوادارم نەبێتە راستی".
PM:09:46:12/06/2025
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت