وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە پرۆسەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ ئێران
وێستگەنیوز-
وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بە پرۆسەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ ئێران، ئاماژە بەوەشدەکات، بنیامین ناتانیاهۆ، ئیسرائیل لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێت.
پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پابەندە بە پرۆسەیەکی ئاشتییانە لەگەڵ ئێران، هەموو دەرفەتێک دەدات بە ئێران و گفتوگۆکانیش تا ئێستا بەردەوامن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە ئیسرائیل کرد و وتی، "بنیامین ناتانیاهۆ، ئیسرائیل لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێت، ئێمەش وڵاتەکەمان لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێنین".
PM:07:31:12/06/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت