ئێران: دژی بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ناوەندێکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەینەکار


زوێستگەنیوز_

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارێکی دژی ئێران دەرکرد و دەڵێت، پابەندی بەڵێننامە ئەتۆمییەکان نەبووە. تارانیش سەرکۆنەی بڕیارەکە دەکات و دەڵێت، "وەکو کاردانەوەیەک ناوەندێکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەینەکار".

ئاژانسەکە لە بڕیارەکەیدا دەڵێت: "بە فەرمی بۆمان دەرکەوت کە ئێران بۆ یەکەمجار لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، پابەند نییە بە پابەندبوونە ئەتۆمییەکانییەوە"، ئەمەش هەنگاوێکە کە دەتوانێت گرژی زیاتری لێبکەوێتەوە و ببێتە هۆکارێک بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاران.

راستەوخۆ دوای راگەیەندراوی بڕیارەکە، ئێران رایگەیاند، "بڕیارەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم سیاسییە و رووی راستەقینەی ئاشکرا کرد."
 
تاران ئاماژە بەوەش دەکات، "بەهۆی مامەڵەی سیاسیی ئاژانسەکەوە، سیاسەتی هاوکارییمان ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو."

هەروەها تاران دووپاتی دەکاتەوە کە بڕیارەکە ڕاستی تێدا نییە و وەک پەرچەکردارێک، "ناوەندێکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەنەکار".
 


PM:12:33:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت