حووسییەکان بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل: هێرشبکەنە سەر ئێران، شەڕ دژتان رادەگەیەنین


وێستگەنیوز_

حووسییەكانی یەمەن دووپاتی دەکەنەوە لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران، دژی ئیسرائیل و ئەمریكا شەڕ دەكەن.

گۆڤاری نیوز ویكی ئەمریكی، لە زاری سەرچاوەیەكی ناو بزووتنەوەی ئەنسار ئیسلامی سەر بە حووسییەكانی یەمەن بڵاویكردووەتەوە، لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران ئەوان جەنگ  دژی ئەمریكا و ئیسرائیل رادەگەیەنن.

جەختیشی كردووەتەوە كە "ئامادەكاریی تەواویان كردووە كە بەهێزتر لە رابردوو هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل دەستپێبكەنەوە، كاردانەوەشیان دژی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەبێت."

یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بە زمانی عیبری نووسیویەتی، "چاوەڕوان بن، ئەوەش وەك هەڕەشەیەك بۆسەر ئیسرائیل."


AM:10:47:12/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت