ئاكسیۆس: ناتانیاهۆ داوای هاوكاری تره‌مپی كرد بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوریا
وێستگه‌نیوز-
پێگه‌ی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له زاری دوو به‌رپرسی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه كه خوازاریای دانوستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی سوریا به‌ڵام ده‌بێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی نێوه‌ندگیر ببینێت.
ئاكسیۆس له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیله‌وه ده‌ڵێت: "ناتانیاهۆ ئاره‌زووی دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منی نوێ و دواتر كاركردن بۆ رێككه‌وتنی ئاشتی ته‌واو ده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌مه یه‌كه‌م وتووێژی له‌م جۆره ده‌بێت له‌نێوان ئیسرائیل و سوریا له دوای ساڵی 2011ه‌وه.
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع، سه‌رۆكی كاتی سوریا، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌رپرسانی ئیسرائیل گۆڕانی دیمه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئێران و حزبوڵای لوبنانی له سوریا به ده‌رفه‌تێك بۆ پێشكه‌وتنێكی دیپلۆماسی ده‌زانن.
ئه‌و پێگه هه‌واڵییه ئه‌مریكییه باسی له‌وه‌شكردووه كه گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی نوێی سوریا بووه‌ته‌هۆی گۆڕانكاری قۆناغ به قۆناغ له سیاسه‌تی ئیسرائیلیشدا.
به وته‌ی دوو به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كه، حكومه‌تی ناتانیاهۆ ده‌ستیكردووه به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌لشه‌رع، سه‌ره‌تا به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگرانه‌وه و دواتر راسته‌وخۆ له‌ڕێی كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كانی له وڵاتی سێیه‌م.
PM:08:33:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت