تره‌مپ: له‌گه‌ڵ چین رێككه‌وتین
وێستگه‌نیوز-
له پێشهاتێكی سه‌رنجڕاكێشدا له په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی نێوان واشنتۆن و په‌كین، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنێكی نوێی له‌گه‌ڵ چین راگه‌یاند و به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و وڵاته كانزا ده‌گمه‌نه‌كان بۆ ئه‌مریكا دابین بكات له به‌رامبه‌ردا ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی چینی له زانكۆكانی ئه‌مریكا بكرێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له كاتێكدایه كه ساڵانێكه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو زلهێزه‌كه گرژ بووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كێبڕكێی ئابووری و ئاسایشی نیشتمانی و ته‌كنه‌لۆژیای گرتووه‌ته‌وه.
تره‌مپ له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیال نووسیویه‌تی: "سه‌دا 55ی كۆی گشتی باج وه‌رده‌گرین، چینیش سه‌دا 10 وه‌رده‌گرێت. په‌یوه‌ندییه‌كی نایابه!".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێككه‌وتنه‌كه هێشتا چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی كۆتاییه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی.
له پۆستێكی دیكه‌دا تره‌مپ رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ شی جی پینگ سه‌رۆكی چین كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چین به‌ڕووی بازرگانی ئه‌مریكادا بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ هه‌ردوو وڵات" ده‌زانێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی شینخوا له زاری هی لیفنگ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین بڵاویكرده‌وه كه "پێویسته چین و ئه‌مریكا ته‌وافوقی زیاتر بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كان بپارێزن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتن.
ئه‌مه‌ش ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و چینه:
1. هاورده‌كردن له چینه‌وه بۆ ئه‌مریكا باجی سه‌دا 55ی ده‌چێته‌سه‌ر.
2. هه‌نارده‌كردنی ئه‌مریكا بۆ چین باجی سه‌دا 10ی ده‌چێته‌سه‌ر.
3- چین "كانزا ده‌گمه‌نه پێویسته‌كان" بۆ ئه‌مریكا دابین ده‌كات.
4- چین پێشوه‌خته كانزا ده‌گمه‌نه‌كان دابین ده‌كات.
5. ئه‌مریكا رێگه به خوێندكاری چینی ده‌دات كه له زانكۆكانی ئه‌مریكا بخوێنن.
٦-ئه‌مه‌ش به‌نده به ڕه‌زامه‌ندی تره‌مپ و شی.
PM:06:53:11/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت