راپۆرتی چوار وڵاتی زلهێزی جیهان بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی، ئێران دەخاتە بەردەم مەترسیی گێڕانەوەی سزا ئابوورییەکان
وێستگەنیوز_ AFP
پرۆژە بڕیارێک بە بەشداری هەریەکە لە (واشنتن، پاریس، لەندەن و بەرلین) لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی تاران پێشکەشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسەکە دەنگی لەسەر بدەن.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 6ـی 2025، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەنگ لەسەر پرۆژە بڕیاری وڵاتانی ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بدات.
سێ سەرچاوە ڕایانگەیاندووە، دوێنێ سێشەممە ئەمریکا، وڵاتە زلهێزەکانی ئەوروپا و بەریتانیا؛ پرۆژە بڕیارێکیان لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی تاران پێشکەشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە. کە تێیدا ئیدانەی پابەند نەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنەکان و یاساکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمی دەکەن.
لە پرۆژە بڕیارەکەدا هاتووە، ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەیتوانیوە وەکو پێویست لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەماهەنگ و هاوکار بێت، هەروەها نەیتوانیوە ئەو ئاژانسە پشتڕاست بکاتەوە کە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمی بەرکار دێنن.
بێهرۆز کەمالوەندی، وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، هۆشداری داوە لەوەی، "ئەگەر ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەکە پەسند بکەن، ئەوا ئێمە کاردانەوەی تەکنیکی و سیاسیمان دەبێت."
پێشتر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵێک سزای فراوانی ئابووریی بەسەر ئێران سەپاندبوو، بەڵام بەهۆی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ـە ئەو سزایانە ڕاگیران، بەڵام ئەگەر ئەو پرۆژە بڕیارە نوێیە پەسند بکرێت، ئەگەری هەیە دۆسییەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەوروپا بە میکانیزمێکی ناو ڕێککەوتنەکەی 2015 دووبارە سزاکانی سەر ئێران بگەڕێننەوە.
PM:02:28:11/06/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت