ناتانیاهۆ: پێشكه‌وتنی به‌رچاو له پرسی بارمته‌كان به‌دیهاتووه
وێستگه‌نیوز-
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه "پێشكه‌وتنی به‌رچاو" له دانوستانه‌كانی پرسی بارمته‌كاندا به‌دیهاتووه.
ناتانیاهۆ وتی: "هێشتا زووه باسی هیواكان بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا به درێژایی كات و ماندوو نه‌ناسانه كارده‌كه‌ین. هیوادارم بتوانین به‌ره‌و پێشه‌وه بچین".
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیرێكی حكومه‌ته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی بارمته‌كان كرد، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و راوێژكاره باڵاكانی خۆی، راوێژكاری ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام ده‌دات.
به وته‌ی گیدیۆن ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، "له‌م دواییانه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دیهاتووه. له ژێر رۆشنایی ئه‌زموونی رابردوودا، نامه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌م زیاده‌ڕه‌وی بكه‌م".
ساعر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه "ئێمه ئاره‌زووی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ین كه ئاگربه‌ستیش له‌خۆ بگرێت".
به‌گوێره‌ی میدیاكان، له ئێستادا كۆی گشتیی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه له غه‌ززه ماون به زیندوو و مردووه‌وه، 55 بارمته‌یه.
PM:06:40:10/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت