لە نەمسا هێرشکرایە سەر قوتابخانەیەک و قوربانی هەیە


وێستگەنیوز-

لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری گراسی نەمسا، لایەنی کەم هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2025، میدیاکانی نەمسا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر قوتابخانەیەک لە شاری گراسی وڵاتی نەمسا، لایەنی کەم هەشت کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە پۆلیسی ئەو وڵاتە خستوویەتەڕوو، بەهۆی هێرشێکەوە چەند کەسێک بە سەختی برینداربوون، لەنێویاندا خوێندکار و مامۆستا.

بەپێی وتەی پۆلیسی نەمسا بێت، هێرشکارەکە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و پێدەچێت خوێندکاربێت.


PM:01:13:10/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت