شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا وادەی شەشەمین خولی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران راگەیاند، کە بڕیارە بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پێنجشەممەی داهاتوو گفتوگۆی نوێی ئەمریکا و ئێران دەکرێت".
هەروەها ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خولی شەشەم لە شاری مەسقەت بەڕێوەدەچێت".
بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێت، "تاران بەم زووانە پێشنیازێک دەخاتە بەردەم لایەنی ئەمریکی، لەڕێگەی سەڵتەنەتی عوممانەوە".
AM:08:54:10/06/2025
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت