ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تاران هۆشداری دا كه هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی تاران، ده‌ستبه‌جێ و راسته‌وخۆ به هێرشكردنه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانج له ناوخۆی ئیسرائیل وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران رۆژی شه‌ممه بڵاویانكرده‌وه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئێران بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی زۆر گرنگی ئیسرائیلیان ده‌ستكه‌وتووه.
ئیسماعیل خه‌تیب، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران رۆژی یه‌كشه‌ممه به ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێرانی رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌نامه گرنگه‌كانی ئیسرائیل كه تاران ده‌ستی كه‌وتووه به‌م زووانه ئاشكرا ده‌بن و به "گه‌نجینه‌یه‌ك" وه‌سفی كرد كه توانای هێرشكردنی ئێران به‌رز ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران كه باڵاترین ده‌زگای ئاسایشی ژێرده‌ستی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری مه‌زنی ئێرانه، رایگه‌یاند كه "بانكی ئامانجه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنیستی ئێستا له ده‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێراندایه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌م "ده‌ستكه‌وته" له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه هه‌واڵگرییه‌كان كه به "زیره‌ك و هێمن" وه‌سفی كردن، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماده‌كاری له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو، بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌وه‌ی ئێران به "ده‌ستكه‌وتی هه‌واڵگری" وه‌سفی ده‌كات، ده‌رئه‌نجامی "پلاندانانی هێمن و ڕێكخراو"ه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای "چاودێری گریمانه‌كراو بۆ خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی و هاوپه‌یمانه‌كانی"یه‌تی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌رده‌وامن له كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی توانا ئۆپه‌راسیۆنییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
ئه‌نجومه‌نه‌كه راشیگه‌یاندووه كه ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م زانیارییه هه‌واڵگرییه، "ده‌توانێت ببێته هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، له‌ڕێی به"ئامانجكردنی هاوشێوه"ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه نهێنییه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌مه جگه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیكه كه ژێرخانی ئابووری یان سه‌ربازی ده‌كاته ئامانج.
PM:11:15:09/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت