پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلۆس جێگیرکرا، ترەمپ ئامادەیە بۆ ناردنی هێز بۆ شارەکانی دیکە


وێستگەنیوز-

دوای سێ رۆژ پێکدادان لە نێوان هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و خۆپیشاندەران دژی سیاسەتی کۆچبەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاردرا پاسەوانی نیشتمانی لە لۆس ئەنجلۆس جێگیربکرێت و ترەمپ ئامادەیی دەربڕی بۆ ناردنی هێز بۆ هەموو شارەکانی دیکە.


ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گرژییەکانی شاری لۆس ئەنجلۆس لە فڕۆکەخانەی مۆریستاون لە ویلایەتی نیوجێرسی بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئەو هێزەی رەوانەی لۆس ئەنجلۆس کراوە یاسا و ئارامییەکی زۆر رێکوپێک دەچەسپێنێت".

هەروەها بەشی پۆلیسی لۆس ئەنجلۆس ئاماژەی بەوەدا، کە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس وەک ناوچەی قەدەغەکردنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان ناسێنراوە، داوا لە خۆپیشاندەران کرا "دەستبەجێ ناوەندی شار بەجێبهێڵن".

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بەڵێنیان داوە بە تووندی رووبەڕووی ئەو خۆپێشاندانانە ببنەوە، دوای ئەوەی ئەفسەرانی کۆچی ئەمریکا لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆس چەند هەڵمەتێکیان ئەنجام دا ئەوەش کاردانەوەی تووڕەی دانیشتووانی لێکەوتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ""ئێمە سەیری ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێز دەکەین لە هەموو شوێنێک، رێگە نادەین بەهۆی ئەم خۆپیشاندانەوە دۆخێکی خراپ بەسەر وڵاتەکەماندا بێت".


PM:02:36:09/06/2025


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت