تورکیا: ئیسرائیل جارێکی دیکە سەلماندی دەوڵەتێکی تیرۆریستییە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەرکۆنەی حکومەتی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەلەمەی کە چالاکوانانی نێودەوڵەتی تێدا بوو و ئامانجەکەی ئەوە بوو گەمارۆی سەر کەرتی غەززە بشکێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی 6ـی 2025 بڵاویکردەوە، دەستبەسەرداگرتنی ئەو بەلەمە و دەستگیرکردنی چالاکوانەکان لە کاتێكدا بووە کە بەلەمەکە هێشتا لە سنووری ئاویی نێودەوڵەتییدا بووە و ئەوەش پێشێلکارییەکی روونی یاسای نێودەوڵەتییە.
هەروەها هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بە قێزەون ناودەبات و دەڵێت، "دەستوەردانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتیی مادلین؛ و ئەم کارانەی حکومەتی نەتانیاهۆ، جارێکی دیکە سەلماندی کە ئیسرائیل دەوڵەتی تیرۆریستییە."
هاوپەیمانیی کەشتیگەلی ئازادی لە 1ی حوزەیران لە دوورگەی سیسیلیی ئیتاڵیاوە بەڕێکەوت.
دوێنێ یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند فەرمانی بە سوپا کردووە، رێگە بە بەلەمی ئەو چالاکوانانە نەدەن بگاتە غەززە و هەموو رێگەیەک دژیان بگرنەبەر کە هەوڵی شکاندنی گەمارۆکە دەدەن. پاشان بەلەمەکە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دەستی بە سەرداگیرا.
PM:12:41:09/06/2025
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت