دۆزینه‌وه‌یه‌كی ژاپۆنی مه‌ترسی كاره‌ساتێكی جیهانی كه‌م ده‌كاته‌وه
وێستگەنیوز_
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 4ـی حوزه‌یرانی 2025، گروپێك له توێژه‌رانی سه‌نته‌ری "RIKEN" زانستی و زانكۆی تۆكیۆ، جۆرێك له پلاستیكیان دروستكردووه كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا، له ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكاندا ده‌توێته‌وه، به‌مه‌ش ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان له پیسبوون به‌هۆی پاشماوه پلاستیكییه‌كانه‌وه ده‌پارێزێت. ئاشكرایه پاشماوه پلاستیكییه‌كان، یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین سه‌رچاوه‌كانی پیسبوون له جیهاندا.
ماڵپه‌ڕەکە دەڵێت، تیمێكی زانستی له دروستكردنی مادده‌یه‌كی پلاستێكی سه‌ركه‌وتوبوون كه به خێرایی و پاكوخاوێنی له ئاودا شیی ده‌بێته‌وه و هیچ پاشماوه‌یه‌كیش له دوای خۆیه‌وه به‌جێناهێڵێت.
تیمه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له تاقیگه‌یه‌كی شاری واكۆ-ی نزیك له تۆكیۆ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا پارچه‌یه‌كی بچوك له پلاستیكه نوێكه، خراوه‌ته ناو ئاوێكی سوێر، له ماوه‌ی كه‌متر له كاتژمێرێكدا تواوه‌ته‌وه و نه‌ماوه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات تیمه زانستییه‌كه كه ئه‌م جۆره پسلاتیكه‌یان داهێناوه، تا ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌یان نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه. به‌ڵام زۆرێك له كۆمپانیاكانی ته‌غلیف، به‌هۆی ئه‌و سیفه‌تی توانه‌وه‌یه‌ی له پلاستیكه‌كه‌دا هه‌یه، گرنگییه‌كی زۆریان به‌و دۆزینه‌وه‌یه داوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه، له كاتێكدایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2040، قه‌باره‌ی پیسبوون به پلاستیك، سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا زیاد ده‌كات. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ساڵانه بڕی ئه‌و پاشماوه پلاستیكیانه‌ی فڕێده‌درێنه نێو ئۆقیانووسه‌كانه‌وه، له نێوان 23 بۆ 39 میلۆن ته‌نه.
AM:11:34:09/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت