فرۆکەیەک بە 20 سەرنشینەوە لە ئەمریكا كەوتە خوارەوە
وێستگەنیوز_
فڕۆكەیەكی گەشتکردنی مەودا کورت، بە 20 سەرنشینەوە لە ویلایەتی تێنسی ئەمریكا كەوتە خوارەوە و هەتا ئێستا هیچ گیان لەدەستدانێک تۆمار نەکراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی ویلایەتی تێنسی، فڕۆكەكە بۆ گەشتی كورت و تایبەت لە فڕۆكەخانەی تولاهۆما بە 20 گەشتیار و پەڕەشوتەوانەوە بەڕێکەوتووە و دوای چەند خولەكێك لە شاری كوفی كەوتەخوارەوە.
بە وتەی پۆلیس، بەهۆی نزمی فڕینەكەیەوە دووچاری كێشەی تەكنیكی بووەو بزوێنەرەكانی لە کار كەوتووە؛ و کەوتووەتە خوارەوە، دواتر چوار سەرنشینی فڕۆكەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراون كە دووانیان برینەكانیان قورسە.
فڕۆكەكە لە دروستكراوی كەنەدایەو بۆ گەشتی كورت بەكاردەهێنرێت، 20 سەرنشین دەگرێت و نرخەكەی حەوت ملیۆن دۆلارە، یەكێكە لە باوترین فڕۆكە بچووكەكان كە زیاتر بۆ وەرزشی پەڕەشوتەوانی بەكاردەهێنرێت.
AM:09:39:09/06/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت